هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ ڕایدەگەیەنێت، کە فەرەنسا بەهۆی هاتنی کۆچبەرانەوە دەسووتێت و تێکشکاوە، هاوکات هۆشداری دەدات و داوای داخستنی سنوورەکان دەکات پێش ئەوەی کات بەسەر بچێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 18ـی 10ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیامێکی لەبارەی ڕەوشی فەرەنسا و پرسی کۆچبەرانەوە بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە، کە فەرەنسا دەسووتێت و کۆچکردنی کەسانێک لە جیهانێکی تەواو جیاوازەوە کە ڕقیان لە دڵدایە، ئەو وڵاتەی تێکشکاندووە کە سەردەمانێک وڵاتێکی مەزن بووە.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، ترەمپ هۆشداری دەداتە وڵاتان بۆ گرتنەبەری ڕێکاری خێرا و دەڵێت، سنوورەکانتان دابخەن و کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەن، پێش ئەوەی زۆر درەنگ بێت.