دواین هەواڵ

جیهان‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

دۆناڵد ترەمپ: کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر بە خراپی تێکدەشکێنین

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، کە بە توندی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێکدەشکێنن و بەمزووانە ئەو پرسە یەکلایی دەکەنەوە، جەختیش لەوە دەکاتەوە کە ڕێگە نادەن تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

ئەمڕۆ شەممە، 17ـی 10ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانی گردبوونەوەیەکی بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەکەیدا ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر بە خراپی تێکدەشکێنن و بەم نزیکانە ئەو پرسە کۆتایی پێدەهێنن، کە بەهۆیەوە نرخی سووتەمەنیش ئاسایی دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لێدانی ئێران پێویست بوو، چونکە لەسەر ڕێگای پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی بوو، و دەبێت دڵنیابن لەوەی کە توانا ئەتۆمییەکانی ئێران ناگەڕێنەوە.

ترەمپ ئەوەشی خستەڕوو، کە لە ئێستادا کار لەسەر ئەو ئامانجە دەکەن و ڕێگە بە ئێران نادرێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت، چونکە ئەگەر ئەو چەکەی بەدەستهێنا، بە دڵنیاییەوە بەکاری دەهێنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP