دواین هەواڵ

کوردستان‌

 49 خولەک پێش ئێستا

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: ٤٤ هەزار تۆن برنجی ئەمریکی گەیشتە عێراق

هەرێم نیوز


وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، کەشتییەکی بارهەڵگر کە هەڵگری ٤٤ هەزار تۆن برنجی ئەمریکییە بە مەبەستی دابینکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان گەیشتووەتە بەندەری عەقەبە.
 
ئەمڕۆ هەینی، 16ـی 10ـی 2026، لوما هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی خۆراک لە وەزارەتی بازرگانی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند، کەشتیی (ئێکوینۆکس ستار) گەیشتووەتە بەندەری عەقەبە کە بڕی ٤٤ هەزار تۆن برنجی ئەمریکیی بۆ سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتییان بارکردووە.
 
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی خۆراک ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم بارە نوێیە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەت بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ناوخۆ و بەهێزکردنی یەدەگی ستراتیژیی خۆراک؛ هاوکات دڵنیایی دا کە گەیشتنی ئەم بڕە گەورەیە دەبێتە هۆی خێراتربوون و ئاسانکاریی زیاتر لە پرۆسەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە بەسەر هاووڵاتییاندا لە سەرانسەری عێراق.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP