دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

سەربازانی ئیسرائیل هەڵمەتێکی توندی پشکنینیان لە شارۆچکەی یاموون ئەنجام دا

هەرێم نیوز


هێزەکانی سوپای ئیسرائیل هەڵمەتێکی بەرفراوانی دەستگیرکردن و هەڵکوتانە سەر ماڵانیان لە شارۆچکەی یاموون، لە ڕۆژئاوای شاری جەنین لە کەناری ڕۆژئاوا دەستپێکرد، کە ماڵی ژمارەیەک لە دەستگیرکراوە ئازادکراوەکانی لەخۆگرت.
 
ئەمڕۆ هەینی، 16ـی 10ـی 2026، بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆیییەکان، کاروانێکی سەربازیی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل بە چڕی چوونەتە ناو شارۆچکەی یاموون لە سنووری پارێزگای جەنین و چەندین ماڵیان گەمارۆ داوە و پشکنیویانن؛ لە نێو ئەو ماڵانەشدا ماڵی ئەو دەستگیرکراوانە بووە کە پێشتر لە زیندانەکان ئازاد کرابوون.
 
هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە، هێزەکانی سوپا لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکان و پشکنینیاندا، چەندین هاووڵاتیی ناوچەکەیان دەستگیر کردووە و پشکنینی وردیان بۆ کەلوپەل و ناوماڵەکان ئەنجام داوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتە سەربازی و ئەمنییە چڕانەدایە کە لە ماوەی ڕابردوودا لە ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوادا جێبەجێ دەکرێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP