هەرێم نیوز
محەمەد ئەکرەمی نیا، وتەبێژی سوپای ئێران، ڕایگەیاند کە ئەگەر ئەمریکا ناوچەکە بەجێ بهێڵێت، گەرووی هورمز دەکرێتەوە، ئاسایشی بەکۆمەڵ بە بەشداریی دەوڵەتانی ناوچەکە بە دی دێت، و ئابووریی جیهانیش بەرەو باشتر دەچێت، بەڵام جەختی کردەوە که ئەگەر نەچێتە دەرەوە، ئەوا "ئێمە دەیردەکەین."
لێدوانەکانی وتەبێژی سوپای ئێران سەبارەت بە گەرووی هورمز و ناوچەکە
ئەکرەمی نیا ئاماژەی بەوە دا کە بوونی هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەکەدا هۆکاری گرژییەکانە، و هۆشداریی دا کە لە ئەگەری نەکشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا، تاران ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتە بەر بۆ دەرکردنیان.
لەم چوارچێوەیەدا، ناوبراو ئەوەی خستە ڕوو که تەنیا بە چوونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان دەتوانرێت سەقامگیری و ئاسایشی بەکۆمەڵ لە ناوچەکەدا بە دەست بهێنرێت و دۆخی بازرگانی و ئابووریی جیهانیش ئاسایی ببێتەوە.