دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

نیویۆرک تایمز: تەنها ٥ ڕۆژ دوای دەستبەکاربوونی، ترەمپ وتەبێژی کۆشکی سپی دوورخستەوە!

هەرێم نیوز


ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی ئاشکرای کرد، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تەنها پێنج ڕۆژ دوای دەستبەکاربوونی، کایتی زەکەریای لە پۆستی سکرتێری ڕۆژنامەوانی و وتەبێژی کۆشکی سپی دوورخستەوە.
 
ئەمڕۆ هەینی، 16ـی 10ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ داوای لە کایتی زەکەریا کردووە پێداچوونەوە بە مانەوەی لە پۆستەکەیدا بکات، چونکە پێیوایە ئەو ئەرکە بۆ ئەو گونجاو نییە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ کۆتاییهاتنی خێرای ئەو ماوە کورتەی کە لە ئیدارەکەیدا کاری کردووە.
 
سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە زەکەریای وتووە: "بە ڕاشکاوی ئەگەر من لە جێگەی تۆ بوومایە، دەستبەجێ بیرم لە دەستلەکارکێشانەوە دەکردەوە." ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، دوای گەڕانەوەی لە گەشتەکەی بۆ ویلایەتی جۆرجیا، جارێکی دیکە لەگەڵیدا دادەنیشێتەوە، بەڵام بڕیاری کۆتایی بۆ خودی زەکەریا جێدەهێڵێت.
 
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە ترەمپ ڕووبەڕووی ڕەخنە و گوشارێکی زۆری ناوخۆیی و میدیایی بووەوە لەسەر دیاریکردنی وتەبێژە نوێیەکەی، بەتایبەت لە دوای دەرکەوتنە لاوازەکەی لە بەردەم میدیاکان و پێشکەشکردنی وەڵامی جێی مشتومڕ؛ ترەمپ ئاماژەی بەوەش دا کە لێی پرسیوە: "کایتی، بەڕاستی تۆ پێویستت بەم پۆستەیە؟ من باوەڕم وانییە تۆ پێویستت بەم ئەرکە هەبێت."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP