هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیاری زیادکردنی نرخی پاسپۆرت هەڵوەشاوەتەوە و لەسەر ڕاسپاردەی فەرماندەی گشتی، تێچووی دەرهێنان و نوێکردنەوەی وەک پێشووی لێدێتەوە و دەگەڕێتەوە سەر ٩١ هەزار دینار.
ئەمڕۆ هەینی، 16ـی 10ـی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، دوای دروستبوونی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان بەرامبەر بە بڕیاری بەرزکردنەوەی ڕسووماتەکان، لە ئێستادا نرخی پاسپۆرت گەڕاوەتەوە بۆ هەمان نرخی پێشووی خۆی کە ٩١ هەزار دینارە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی فەرماندەی گشتی، هیچ چەشنە گۆڕانکاری و بارگرانییەکی دارایی بەسەر تێچووی دەرهێنانی پاسپۆرتدا نایەت؛ هاوکات بەڕێوەبەرایەتییەکە سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن و میدیاکان کرد بۆ گەیاندنی دەنگ و داواکاریی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی چارەسەرکردنی بابەتەکە.