هەرێم نیوز
لە پارێزگای مەئریبی باکووری یەمەن، شەڕ و پێکدادانی سەخت لە نێوان هێزەکانی حکوومەت و بزووتنەوەی حوسییەکاندا بەردەوامە، لە کاتێکدا چەکدارانی حوسی هێرشێکی پێچەوانەی چڕیان بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو پێگانە دەستپێکردووە کە ئەمڕۆ لە دەستیانداوە.
ئەمڕۆ هەینی، 16ـی 10ـی 2026، سەرچاوە مەیدانییەکان ئاشکرایان کرد، شەڕەکە لەو ناوچانە چڕ بووەتەوە کە هێزەکانی حکوومەت ئەمڕۆ تێیاندا پێشڕەویی بەرچاویان تۆمار کردبوو، بەڵام حوسییەکان بە چەکی جۆراوجۆر هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ گەڕاندنەوەی ناوچەکان دەستپێکردووەتەوە.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە سەربازییەکان لە بەرەکانی پێشەوە، ناوچەکانی شەڕ پڕن لە کێڵگەی مین و قەڵای سەربازی و تۆڕی خەندەقی بەرفراوان کە حوسییەکان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە خێرایی دروستیان کردوون؛ ئەمەش وای کردووە کە گەورەترین ئاستەنگ بۆ سەرکەوتنی هێزەکانی حکوومەت تەنها پێشڕەوی نەبێت، بەڵکوو جێگیرکردنی کۆنترۆڵ، پاککردنەوەی ڕێڕەوەکان و داماڵینی مینەکانە تاوەکو بتوانن لە بەرامبەر هێرشی پێچەوانەی چەکدارانی حوسیدا خۆڕاگر بن.