دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەردۆغان بۆ بن سەلمان: تورکیا بە توندی سەرکۆنەی هێرشی حووسییەکان بۆ سەر سعوودیە دەکات

هەرێم نیوز

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشین و سەرۆک وەزیرانی عەرەبستانی سعوودیە، بە توندی سەرکۆنەی هێرشی حووسییەکانی کرد بۆ سەر خاکی سعوودیە و جەختی لە پاڵپشتیکردنی ڕیاز کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 13ـی تشرینی یەکەمی 2026، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان کرد.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (Ensonhaber)ـی تورکی، لەو پەیوەندییەدا هەردوو سەرکردە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و ئەو هێرشانەیان تاوتوێ کردووە کە کراونەتە سەر خاکی سعوودیە.

لە میانی گفتوگۆکەدا، ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشەکانی گرووپی ئەنساروڵڵا (حووسییەکان) دەکات بۆ سەر عەرەبستانی سعوودیە، هاوکات پرسە و سەرەخۆشی و هاوسۆزیی قووڵی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی قوربانییەکانی ئەو هێرشانە دەربڕی.

سەرۆک کۆماری تورکیا دڵنیاییشی دا کە ئەنقەرە لە داهاتووشدا لە پاڵ سعوودیە دەوەستێت و متمانەی خۆی نیشان دا کە عەرەبستانی سعوودیە بەسەر ئەم ئاڵنگارییانەدا زاڵ دەبێت و تێیان دەپەڕێنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP