دواین هەواڵ

عێراق‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراق: نزیکەی ٩٠٪ی پۆستە وەزارییە بەتاڵەکان یەکلا کراونەتەوە

هەرێم نیوز

ڕۆژنامەی فەرمیی عێراق بڵاوی کردەوە کە گفتوگۆ سیاسییەکان بۆ تەواوکردنی کابینەی وەزاری بەردەوامن و پەرلەمانتاران جەخت لە نزیکبوونەوەی یەکلاکردنەوەی پۆستە وەزارییە ماوەکان دەکەنەوە.

کاندیدانی پێکهاتەی سوننە بۆ وەزارەتەکان
پەرلەمانتار بەدر فەحل بە ڕۆژنامەی شەرق ئەوسەتی ڕاگەیاندووە کە ناکۆکییەکان لەنێوان لایەنەکانی "ئەنجوومەنی سیاسیی سوننە"دا لەسەر کاندیدی وەزارەتی ڕۆشنبیری چڕ بوونەتەوە، لە کاتێکدا بۆ وەزارەتی بەرگری ناوی نایف شەمەری، عەلی ئەعرەجی و تەڵال جبووری دێن.
هەروەها هاوپەیمانیی (عەزم) محەمەد عەلی بۆ وەزارەتی پلاندانان کاندید کردووە.

لای خۆیەوە، پەرلەمانتار ئەحمەد خەزعەلی ئاشکرای کرد کە نایف شەمەری بە نزیکترین کەس دادەنرێت بۆ وەرگرتنی وەزارەتی بەرگری هاوشانی جومعە عەناد، و جەختی لەسەر بەرەوپێشچوونی دۆسیەی وەزارەتی ناوخۆ کردەوە دوای گۆڕینی قاسم عەتا بە پەرلەمانتار یاسر مالکی، ئاماژەی بەوەش دا کە ڕێژەی تەواوبوونی کابینەکە گەیشتووەتە نزیکەی ٩٠٪.

پشک و کاندیدانی لایەنە شیعەکان و پشکی کورد
هاوکات پەرلەمانتار ئەحمەد ساعدی ڕایگەیاندووە کە وەزارەتی کار بۆ محەمەد موسەوی لە (سادیقوون) و وەزارەتی لاوان بۆ سەفا کینانی لە هاوپەیمانیی دەوڵەت یەکلا کراوەتەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە عەلی دەخیل بۆ گەشتوگوزار و دکتۆر حەیدەر بەها بۆ خوێندنی باڵا دیاری کراون، هەروەها ناوی ڕێباز حەملان و بناز دۆسکی بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەهێنرێت (هەرچەندە بەرپرسانی پارتی دەڵێن ڕێباز حەملان یەکلا کراوەتەوە).

لەو چوارچێوەیەدا، مەهدی تەقی ئامرلی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، پێشبینی کردووە کە دۆسیەی وەزارەتی بەتاڵەکان لە هەفتەی داهاتوودا یەکلا بکرێتەوە.





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP