دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

لە چاویلکەی زیرەکەوە تا هاوەڵی دەنگی؛ چۆن مێتا دەیەوێت جێگەی ئایفۆن و ئەندرۆید بگرێتەوە؟

هەرێم نیوز

دەقی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی:

مێتا ئامێری بچووکی "تشارم" بۆ ژیریی دەستکرد ئاشکرا دەکات؛ هەنگاوێک بەرەو کۆتاییهێنان بە سەردەمی مۆبایلە زیرەکەکان لە میانی کۆنگرەی ساڵانەی «مێتا کۆنێکت»، مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا پەردەی لەسەر ئامێرێکی نوێی بچووک بە ناوی «مێتا تشارم» (Meta Charm) لادا، کە بە ژیریی دەستکرد کار دەکات و دەکرێت ببێتە وەرچەرخانێکی نوێ لە شێوازی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لە لایەن بەکاربەرانەوە.

ئەم ئامێرە قەبارەکەی نزیکەی هێندەی قوتیی بیستۆکی "ئێربۆدز"ی ئەپڵە، خاوەنی شاشەیەکی دەستلێدانە بە قەبارەی نزیکەی دوو ئینج و توانای پەیوەستبوونی ڕاستەوخۆی بە تۆڕی نەوەی پێنجەم (5G) هەیە.

ئامێرەکە پشت بە بریکاری ژیریی دەستکردی نوێی کۆمپانیاکە بە ناوی «میوز ئەی ئای» (Muse AI) دەبەستێت و کۆمەڵێک تایبەتمەندیی دەنگی، دەستنیشانکردنی ئەرک و ئاڤاتار لەخۆدەگرێت.

زوکەربێرگ ئاماژەی بەوە کرد کە ئامێرەکە دەتوانرێت تەنانەت لە زنجیری کلیلەکانیش هەڵبواسرێت تا بەردەوام لە بەردەستی بەکارهێنەردا بێت بۆ قسەکردن و ڕاوێژپێکردن، بڕیاریشە لە مانگی کانوونی یەکەمی داهاتوودا بکەوێتە بازاڕەوە، بەبێ ئەوەی هێشتا نرخەکەی ئاشکرا کرابێت. زوکەربێرگ لە وتارەکەیدا دووپاتی کردەوە کە ئامێرە لەبەرکراوەکانی ژیریی دەستکرد لە داهاتوودا دەبنە جێگرەوەی سەرەکی بۆ مۆبایلە زیرەکەکان.

هاوکات ناوبراو دژایەتیی خۆی بۆ ئەو دەنگانە دەربڕی کە داوای خاوکردنەوەی پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد دەکەن و ڕایگەیاند کە باشترین ڕێگە بۆ داهاتوو، خستنەبەردەستی دەسەڵات و تەکنەلۆژیایە لە دەستی تەواوی خەڵکدا نەک بەرتەسککردنەوەی لە چوارچێوەی دەستەبژێرێکدا.

لە پاڵ "تشارم"، مێتا چەندین نوێکاریی بۆ چاویلکە زیرەکەکانیشی خستەڕوو، لەوانە نمایشکردنی مۆدێلێکی نوێ بەبێ کامێرا بە مەبەستی ڕێزگرتن لە تایبەتمەندیی تاکەکان و کەمکردنەوەی ئەو نیگەرانییانەی سەبارەت بە تۆمارکردنی بێمۆڵەتی وێنە و ڤیدیۆ هاتبوونە ئاراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP