دواین هەواڵ

جیهان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ:ئێران لە لێواری روخان دایە

هەرێم نیوز  

دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و گوشارەکانی سەر تاران ڕای گەیاند کە ئابووریی ئێران لە لێواری داڕمانی تەواوەتیدایە.

لە لێدوانەکەیدا، تڕەمپ ئاماژەی بەوە دا کە هەڵاوسان لە ئێران گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی مێژوویی و لە لوتکەدایە، هاوکات جەختی لەوەش کردەوە کە بەهۆی سزاکان و گوشارەکانەوە، هەناردەی نەوتی ئێران بە تەواوی ڕاگیراوە و بووەتە سفر.

پەیوەست بە ڕەوشی دەریایی و گواستنەوەی وزە لە ناوچەکە، سەرۆکی ئەمریکا ڕوونی کردەوە کە ڕەوشی تێپەڕینی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمز ئاسایی بووەتەوە و گەڕاوەتەوە بۆ دۆخی پێش دەستپێکردنی جەنگ، بە جۆرێک ئێستا ڕۆژانە ۱٨ ملیۆن بەرمیل نەوت لەو گەرووە ستراتیژییەوە بە سەلامەتی تێپەڕ دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP