دواین هەواڵ

جیهان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

ناتەنیاهۆ:کۆماری ئیسلامی نزیکە لە روخان

هەرێم نیوز


بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕای گەیاند، کۆتاییی دەسەڵاتی ئێران نزیک بووەتەوە و ڕژێمی تاران بەهۆی لاوازبوونییەوە خەریکە دەڕووخێت.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 6ـی 9ـی 2026، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی سوورە لەسەر جێبەجێکردنی پلانی ڕووخاندنی دەسەڵاتی ئێران.
 
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆشداریی توندی ئاڕاستەی تاران کرد و ڕای گەیاند، ئەگەر ئێران تووشی هەڵە بێت و هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، ئەوا گورزێکی بەرکەوێت کە هەرگیز خەیاڵی بۆ نەچووە.
 
نەتەنیاهۆ ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانجی سەرەکیی تەلئەبیب ڕێگریکردنە لەوەی تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، هاوکات زەمینەسازیش دەکرێت بۆ ڕزگاربوونی گەلی ئێران لە دەسەڵاتی ئێستا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP