هەرێم نیوز
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغدا پێشوازی لە ستیڤن فاگین، ڕاوێژکاری نوێی کاروباری ئەمریکا کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێشهاتە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ـی 9ـی 2026، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، بڵاوییکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پابەندبوونی حکومەت بە ڕێکخستنی چەک و بەرتەسککردنەوەی خاوەندارێتی لە دەستی دەوڵەتدا کراوەتەوە.
هاوكات ئاماژەی بەوەش کردووە،حکومەتی عێراق بەردەوام دەبێت لە سەر هەوڵەکانی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە ناوچەیییەکان و بەهێزکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.