دواین هەواڵ

عێراق‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

تۆمارکردنی 160 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئایدز لە بەسرە؛ هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ئامارەکان دەدرێت

هەرێم نیوز

لیژنەی تەندروستی لە پارێزگای بەسرە تۆمارکردنی 160 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی نەمانی بەرگریی لەش (ئایدز - HIV) ئاشکرا دەکات و هۆشداری لەوە دەدات کە ڕەنگە ژمارەی ڕاستەقینەی تووشبووان زۆر لەوە زیاتر بێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ـی ئەیلوولی 2026، لیژنەی تەندروستیی بەسرە بەپەلە لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان و پسپۆڕانی تەندروستی کۆبووەتەوە؛ نەوفەل مەنسوری، جێگری سەرۆکی لیژنەکە ڕایگەیاندووە کە پشکنینەکان تووشبوونی 160 کەسیان پشتڕاستکردووەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەنجامندانی پشکنین لەلایەن بەشێک لە هاووڵاتییانەوە، ئەگەری هەیە ئامارەکان بەرزتر ببنەوە.

ئاماژەی بەوەش کراوە، جگە لە پەیوەندیی سێکسیی بێپارێزەر، سەنتەرە بێمۆڵەتەکانی جوانکاری کە ئامێری ئالوودە بەکاردێنن وەک هۆکارێکی سەرەکیی تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە دەستنیشان کراون. 

بەپێی بڕیاری دەسەڵاتدارانی بەسرەش، هەڵمەتەکانی پشکنینی پێشوەختە و داخرانی ئەو سەنتەرانە بەپەلە دەستپێدەکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP