دواین هەواڵ

عێراق‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

نەبیل مەرسومی: هەناردەی ڕۆژانەی نەوتی عێراق گەیشتە زیاتر لە 2 ملیۆن و 340 هەزار بەرمیل

هەرێم نیوز

نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابووریی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەناردەی نەوتی خاوی عێراق گەیشتووەتە 2 ملیۆن و 340 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە دەکاتە %71ـی کۆی هەناردەی نەوت پێش داخستنی گەرووی هورمز.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2026، نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابووری ڕایگەیاندووە بەرزبوونەوەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەو ئاستە، بە ڕوونی ئاماژەیە بۆ سەرکەوتنی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە خۆگونجاندن لەگەڵ قەیرانی گەرووەکەدا.

ئاماژەی بەوەش کردووە، سۆمۆ توانیویەتی لە ڕێگەی بەکارهێنانی سیاسەتی داشکاندنی نرخ و گرتنەبەری شێوازێکی نوێ لە گواستنەوەی نەوتی عێراق بۆ دەرەوەی گەرووەکە بە بەکارهێنانی کەشتیی بچووک و دواتر فروشتنی لە دەرەوەی گەرووەکە بە نرخێکی باش، لەگەڵ قەیرانەکەدا ڕابێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP