هەرێم نیوز
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت، ئەو زمانەی بەرامبەر گرووپە چەکدارەکان بەکاردەهات لە ڕووبەڕووبوونەوە و هەڕەشەکردن کۆتایی هاتووە، جەختیش دەکاتەوە کە حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی سەربازیی حکومییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2026، نوری مالیکی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، کە هەڕەشەکردن هیچ ئەنجامێکی نابێت و ڕێگەی گفتوگۆ بۆ گەیشتن بە چارەسەری قەیرانەکان کراوەتەوە.
هەروەها ڕوونی کردەوە پرۆسەی ئێستا ڕێکخستنی چەکە نەک داماڵینی، چونکە دەستەواژەی داماڵین کاریگەریی دەروونیی خراپی هەیە و لیژنەی پێکهێنراو تاوتوێی جۆری چەکەکان لەگەڵ گرووپەکاندا دەکات.
ئاماژەی بەوەش کراوە، مالیکی باسی لەوە کردووە هەوڵێک هەبوو بۆ تێکەڵکردنی ناوی حەشد لەگەڵ میلیشیا و چەکی دەرەوەی دەوڵەتدا، بەڵام حەشد دامەزراوەیەکی سەربازیی حکومییە کە خۆی بە فەرمانێکی دیوانی پێکیهێناوە و بنەمای شرعییەتی هەیە.