دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

هاتووچۆی هەرێم هۆشداری لە فێڵێکی نوێی ئەلیکترۆنی دەدات

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە و هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان و شۆفێران لەبارەی نامەیەکی درۆی سزای هاتووچۆ کە بۆ فێڵکردن بەکاردێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2026، هاتووچۆی گشتیی هەرێم ڕایگەیاندووە، کە هەندێک لە هاووڵاتییان نامەیەکی درێژیان بە زمانی عەرەبی بۆ نێردراوە کە باس لە ئەنجامدانی سەرپێچی دەکات و داوایان لێ دەکات لە ماوەی 48 کاتژمێردا سزاکان بژمێرن، بە پێچەوانەوە دوای ئەوە ماوەیە ڕۆژانە سزای دواکەوتنی دەکەوێتە سەر و دوای 30 ڕۆژ دەدرێنە دادگا.

ئاماژەی بەوەش کراوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم شێوازەی ناردنی نامە هیچ پەیوەندییەکی بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستانەوە نییە و کارێکی نایاساییە بۆ فێڵکردن لە هاووڵاتییان؛ ڕاشیگەیاندووە شۆفێران دەتوانن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی KRD Pass یان سایتی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆوە دەستیان بگاتە زانیاریی دروست دەربارەی سەرپێچییەکانیان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP