دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ناو گەڕەکەکان قەدەغە دەکرێت

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەپێی یاسای هاتووچۆ ڕاگرتنی سوارڕەوە بارهەڵگرەکان بە هەموو جۆرەکانییەوە لە کۆڵان، گەڕەک و ناوچەکانی نیشتەجێبوون بە تەواوی قەدەغەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2026، هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاندووە کە ڕاگرتنی بارهەڵگرەکان لە ناو ناوچەکانی نیشتەجێبوون جگە لە سەرپێچیی یاسایی، ئەگەری مەترسیی گڕگرتن و ئاگرکەوتنەوەشیان لێ دەکەوێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کراوە، مەفرەزەکانی هاتووچۆ لێپرسینەوە، بەدواداچوون و ئیجرائاتی یاسایی دەکەن دژ بەو شۆفێرانەی ئەم جۆرە سەرپێچییانە ئەنجام دەدەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP