دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاکسیۆس: ترەمپ تاوتوێی لێدانی گورزێکی نوێ لە ئێران دەکات

هەرێم نیوز

ئاژانسێکی سەر بە یەکێتیی ئەورووپا ڕاسپاردەیەکی بەپەلەی ئاراستەی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی کرد و داوای لێ کردوون لە فڕین بەسەر ئاسمانی عێراق، ئێران و لوبناندا خۆیان بەدوور بگرن.

ئەمڕۆ دووشەممە، 31ـی 8ـی 2026، ئاژانسی سەلامەتیی فڕۆکەوانیی سەر بە یەکێتیی ئەورووپا، ئاگادارییەکی بەپەلەی داوەتە سەرجەم ئەو کۆمپانیایانەی کاری فڕۆکەوانی دەکەن یان گەشتی ئاسمانی ئەنجام دەدەن، و ڕاسپاردەی کردوون خۆیان لە فڕین لە ئاسمانی وڵاتانی عێراق، ئێران و لوبنان، هەروەها چەند ناوچەیەکی دیکەی وڵاتانی کەنداو بەدوور بگرن.

ئاژانسەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە، پێویستە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی تا ڕێککەوتی 30ـی ئەیلوولی داهاتوو کار بەم ڕاسپاردە و ئاگادارییە ئەمنییە بڕیار لێدراوە بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP