دواین هەواڵ

جیهان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

سکۆت بێسێنت: هەڵسوکەوتە شەڕانگێزییەکانی ئێران دەرەنجامی شکستی ئابوورییەتی

هەرێم نیوز

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، کۆماری ئیسلامیی ئێران سزاکانی ئەمریکای بە جددی وەرگرتووە، و پێشی وایە هەڵسوکەوتە سەربازییە شەڕانگێزییەکانی ئێستای تاران دەرەنجامی شکستیەتی لە گۆڕەپانی ئابووریدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، 31ـی 8ـی 2026، میدیاکان لێدوانێکی سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکایان بڵاوکردەوە کە تێیدا ڕایگەیاندووە، ئێران لەبەرامبەر سزاکانی ئەمریکادا کەوتووەتە ژێر کاریگەرییەوە و شکستی ئابووریی خۆی بە توندوتیژی دەشارێتەوە.

سکۆت بێسێنت لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی ئێران و هەنگاوەکانی تاران وتی: "تێگەیشتنی من بۆ دۆخەکە ئەوەیە کە ئەوان تەنیا لەبەر ئەوە پەنا بۆ هەنگاوی سەربازیی شەڕانگێزانە دەبەن، چونکە لە ڕووی ئابوورییەوە خەریکە بە تەواوی شکست دەهێنن."

جێی باسە، ئەم لێدوانەی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دارایی و سەرۆکی بانکە ناوەندییەکانی وڵاتانی گرووپی بیست (G20) هات، کە لە ویلایەتی کارۆلاینای باکوور لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوە چوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP