هەرێم نیوز
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە هێرشەکەی سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، هیچ شتێک پاساوی هێرشی بێباکانە بۆ سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی نادات و داوای لە دۆستانی کورد کرد ئاگاداری پیلانی داڕێژراو بن.
ئەمڕۆ دووشەممە، 17ـی 8ـی 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە لێدوانێکدا سەبارەت بە هێرشەکەی سەر هەولێر جەختی لەوە کردەوە کە هیچ شتێک پاساوی هێرشی بێباکانە بۆ سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی نادات.
عێراقچی ئاماژەی بەوەش دا، دەبێت دۆستانی کورد ئاگاداری ئەو پیلانە داڕێژراوانە بن کە ئامانجیان چاندنی ناتەبایییە لە نێوان دراوسێکاندا.
هەروەها ڕای گەیاند کە ئەوان دۆستانی کوردیان لە رژێمی سەدام و داعش پاراستووە و سوپاسگوزاری ئەو ئاسایشەن کە بەدرێژایی سنوورەکانیان دابین کراوە.