هەرێم نیوز
کەمێک پێش ئێستا دژەتیرۆری کوردستان ئاشکرای کرد، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە سنووری ئێرانەوە ئاراستەی نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن کران لە قەزای پیرمام.
وردەکاریی هێرشە درۆنییەکە
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٦، بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٠٠:٢٨، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-١١٠) لە دیوی سنووری وڵاتی ئێرانەوە ئاراستەی بارەگای نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمامی پارێزگای هەولێر کران.
دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاندووە کە خۆشبەختانە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.
سەرکۆنەکردنی هێرشەکە
لە بەیاننامەکەی دژەتیرۆری کوردستاندا هاتوو کە ئەم هێرش و دەستدرێژییانە بە توندترین شێوە سەرکۆنە دەکەن و بە هیچ شێوەیەک مایەی قبووڵکردن نین. هەروەها جەختیان کردووەتەوە کە تەواوی بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ئەستۆی ئەنجامدەرانیدایە.