هەرێم نیوز
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە توندی ئیدانەی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەم پەلامارە پێشێلکردنی مەترسیداری سەروەریی خاکی عێراقە.
هەڵوێستی جێگری سەرۆکی حکوومەت
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٦، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدانەی توندی بەئامانجگرتنی نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکوومەتی کرد و ڕایگەیاند، هەڵوێستی هەرێم لە دەستپێکی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە زۆر ڕوون و ئاشتیخوازانە بووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم جۆرە هێرشانە نەک تەنیا ڕێزنەگرتنە لە ڕۆڵی ئاشتیخوازانەی هەرێمی کوردستان، بەڵکو پێشێلکردنێکی مەترسیداری سەروەریی عێراقیشە.
ئەمەش لە کاتێکدایە دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، کە لە کاتژمێر ٠٠:٢٨ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-١١٠) لە دیوی سنووری ئێرانەوە ئاراستەی قەزای پیرمام کراون و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.