هەرێم نیوز
بزوتنەوەی گۆڕان بە توندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر شاری هەولێر دەکات و ڕایدەگەیەنێت، هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم ڕاستەوخۆ ئاسایشی هاوڵاتیان و سەقامگیریی ناوخۆیی دەکاتە ئامانج.
لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردووەتەوە، بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوە کردووە، هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە ڕووبەڕووی پێشێلکارییەکی ئەمنی بووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کراوەتە سەر دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم لە هەولێر.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
بەیاننامەیەک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە
ئەمڕۆ، هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە ڕووبەڕووی پێشێلکاری ئەمنی بووەوە، کاتێک لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم لە هەولێر.
ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان، لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی نیشتمانی بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنی و دەستدرێژییانە دەکەین، کە ڕاستەوخۆ ئاسایشی هاوڵاتیان، سەقامگیریی ناوخۆیی و سەروەریی دامەزراوەکانی هەرێم دەکەنە ئامانج.
١٧ی ئابی ٢٠٢٦