هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ڕاگەیاند و پرۆسەکە لە ماوەی سێ ڕۆژدا ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 17ـی 8ـی 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ١٨ی ئابی ٢٠٢٦، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٦، کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.