هەرێم نیوز
باڵوێزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا، لە پەیامێکدا بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر نووسینگەی تایبەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و ڕای گەیاند کە هێرشکردنە سەر هاوپەیمانە کوردەکانیان جێگەی قبووڵکردن نییە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 17ـی 8ـی 2026، باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە ڕێگەی پەیامێکەوە کە لە هەژماری فەرمیی خۆی بڵاوی کردەوە، ڕای گەیاند: "بەتوندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە کرایە سەر دۆست و هاوبەشە کوردە بەڕێزەکەمان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بارەگای نووسینگەکەی لە هەولێر."
باڵوێزخانەکە جەختی لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە دەستدرێژییانە بۆ سەر هاوپەیمانە کوردە متمانەپێکراوەکان جێگەی قبووڵکردن نییە و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر سەقامگیریی هەرێمایەتی، و بە هیچ شێوەیەک ئەم جۆرە کردەوە دوژمنکارانەیە قبووڵ ناکەن و لێی خۆش نابن.