هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند کە بڕێک پارەیان لە هاووڵاتییەک دزیبوو و لە کاتی دەستگیرکردنیان دەست بەسەر بەشێک لە پارەکەدا گیراوە.
سکاڵای هاووڵاتییەکە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٦، ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی کردەوە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین سکاڵای تۆمار کرد کە بڕی چوار ملیۆن دیناری عێراقی و پێنج هەزار دۆلاری ئەمریکی لێ دزراوە، بە بڕیاری دادوەر بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێ کرد.
دوای کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین توانینیان شوێنی هەردوو تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و دەستگیریان بکەن. لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر بەشێکی پارەکەدا گیرا و دەرکەوت بەشەکەی دیکەی پارەکەیان لە کڕینی ماتۆڕسکیل و کەلوپەلی دیکەدا خەرج کردووە.
ڕاگرتنی تۆمەتباران بەپێی یاسا
پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد کە هەردوو تۆمەتبارەکە بە ناوەکانی (ع، ج، ح) لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ و (ز، ف، ع) لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٧، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٤ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.