هەرێم نیوز
بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو لە سەرجەم دامەزراوە حکومییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێتە پشووی فەرمی.
ڕاگەیاندنی پشوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٦، ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٦، بە بۆنەی یادی مەولود و لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکاندا پشووی فەرمی دەبێت.
هاوکات بەپێی ساڵنامەی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش، ڕۆژی ٢٥ی ئابی ٢٠٢٦ بە هەمان بۆنەوە لە تەواوی دامودەزگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێتە پشووی فەرمی.