دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

كامێرا خاڵ بۆ خاڵەكانی ڕێگای گەلی عەلی بەگ دەكەونە كار

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران لە ئاگادارییەكدا بۆ شۆفێران ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ، كامێرا خاڵ بۆ خاڵەكانی ڕێگای گەلی عەلی بەگ دەكەونە كار.

ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی ٨ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران، ئاگادارییەكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، كاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، كامێرا خاڵ بۆ خاڵەكانی ڕێگای گەلی عەلی بەگ دەكەونە كار كە خێرایی دیاریكراو ٧٠ كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا.

هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەكات، پابەندی ڕێنوێنییەكانی هاتوچۆ و خێرایی دیاریكراو بن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP