هەرێم نیوز
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایگەیاند، لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە و لە ڕێگەی چەند مووشەکێکەوە هێرش کراوەتە سەر بارەگاکانیان لە دۆڵی ئالانەی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی مرۆیی بەدوای خۆیدا نەهێناوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 11ـی ئابی 2026، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، کاتژمێر ١:٢٠ خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی چەند مووشەکێکەوە هێرشی کردووەتە سەر کەمپ و بارەگاکانیان لە دۆڵی ئالانە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشان ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی ئامادەباشیی پێشوەختەی هێزەکانیان و گرتنەبەری ڕێکاری پێویست، خوشبەختانە هێرشەکە هیچ زیانێکی مرۆیی بەدوای خۆیدا نەهێناوە.