هەرێم نیوز
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پێشووی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بە هاوڕێیەتی ٩٠ پەرلەمانتاری حزبەکە بە فەرمی جیاوبوونەوەی خۆیان ڕاگەیاند و پارتێکی
سیاسیی نوێیان بە ناوی "پارتی نوێ" (Yeni Parti) دامەزراند.
لە ئەنجامی ئەم دەستلەکارکێشانەوە بەکۆمەڵەی پەرلەمانتاران لە فراکسیۆنی جەهەپە لە پەرلەمانی تورکیا و ئیمزاکردنیان بۆ دەستەی دامەزرێنەری پارتە نوێیەکە، ڕیزەکانی جەهەپە کە کەمال کڵچدار ئۆغڵۆ سەرۆکایەتی دەکات تووشی زەبرێکی گەورە بوون و ژمارەی کورسییەکانی حزبەکە لە ١٣٥ کورسییەوە بۆ ٤٤ کورسی دابەزی.
جەهەپە کە کۆنترین پارتی سیاسیی کۆماری تورکیایە و لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورکەوە لە ساڵی ١٩٢٣دا دامەزراوە، لە دوای ٣٨یەمین کۆنگرەی ئاسایی و بەهۆی ڕووداوە یاساییەکان و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی کۆنگرەکە لەلایەن دادگاوە، تووشی قەیرانێکی ئاڵۆزی ناوخۆیی بووەوە کە سەرەنجام بووە هۆی کەرتبوونی بێپێشینەی هێزەکانی لە ناو پەرلەماندا.