دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

بەحرەین و کوەیت چەند پێگەیەکیان لە ناو ئێران بۆردومان کرد

هەرێم نیوز

ڕۆژنامەیەکی بەناوبانگی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، وڵاتانی کەنداو چوونەتە قۆناغێکی نوێی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران، و فڕۆکە جەنگییەکانی بەحرەین و کوەیت بۆ یەکەم جار هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر قووڵایی خاکی ئێران.

هێرشی ڕاستەوخۆی بەحرەین و کوەیت بۆ سەر ئێران
ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٦، ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا لە زاری سەرچاوەی ئاگادارەوە ئاشکرای کرد، لە وەڵامێکی دەگمەن و بێپێشینەدا، فڕۆکە جەنگییەکانی هەردوو وڵاتی بەحرەین و کوەیت بە شێوەیەکی نهێنی ڕەوانەی ئاسمانی ئێران کراون و هێرشی ئاسمانیی ڕاستەوخۆیان کردووەتە سەر چەندین ئامانجی سەربازی.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە، ئەم هێرشانە لە سەرەتای ئەم مانگەدا ئەنجامدراون و دەرخەری پەرەسەندنی هۆشیاری و نیگەرانیی قووڵی دەوڵەتانی عەرەبیی کەنداوە لە مەترسییەکانی جەنگێکی درێژخایەن کە هەڕەشەی تێوەگلانیان دەکات بۆ ناو ململانێ سەربازییەکان بە شێوازێکی زۆر قووڵتر.

ئامانجی هێرشەکان و ڕۆڵی ئیمارات
سەرچاوە ئاگادارەکان بۆ وۆڵ ستریت جۆرناڵیان ڕوون کردووەتەوە، کە هێرشە ئاسمانییەکانی فڕۆکەکانی بەحرەین و کوەیت بە وردی کۆگاکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)، سەکۆکانی هەڵدانی مووشەک و چەندین پێگەی سەربازیی هەستیاری دیکەیان لە ناوخۆی ئێران کردووەتە ئامانج.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوو، دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کە پێشتریش لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە چەندین جار هێرشی ئاسمانیی کردبووە سەر ئێران، لەم ئۆپەراسیۆنە نوێیەدا هاوکاریی تەواوی پێشکەش کردوون. ئیمارات زانیاریی وردی هەواڵگری لەسەر ئامانجەکان و رووپۆشی ئاسمانیی (پاراستنی ئاسمانی) بۆ هێرشەکانی بەحرەین و کوەیت دابین کردووە، کە ئەمەش نیشانەی دەستپێشخەری و هاوکارییەکی نوێی سەربازیی وڵاتانی عەرەبی کەنداوە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP