هەرێم نیوز
مستەفا نزار عانی، وەزیری بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆتایی وەرزی دروێنەدا، عێراق بە تێکڕا نزیکەی ٤.٨ ملیۆن تۆن گەنمی ناوخۆی لە جوتیاران کڕیوەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 21ـی 7ـی 2026، وەزیری بازرگانیی عێراق ئامارەکانی وەرزی دروێنەی بڵاوکردەوە، و ڕایگەیاند، ئەو بڕە گەنمەی ئەمساڵ حکومەتی عێراق لە جوتیارانی کڕیوەتەوە بەراورد بە وەرزی پێشوو کەمی کردووە، چونکە لە وەرزی پێشوودا حکومەت ٥.١٢ ملیۆن تۆن گەنمی کڕیبووەوە.
وەزیری بازرگانیی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دەرگای هەناردەکردن دەکرێتەوە بۆ ئەو بڕە گەنمەی لە پێداویستیی ناوخۆ زیاترە، ئەمەش دوای ئەوەی بڕی پێویست دیاری دەکرێت تا ئەو کاتەی وەرزی بەبازاڕکردنی داهاتوو دەست پێ دەکات.