هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پەیامێکدا ڕای گەیاند کە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بە هیچ شێواز و جۆرێک لە کاتی مانەوەیدا لە ئەمریکا دەستگیر ناکرێت و داکۆکیی لە هەڵوێستەکانی کرد.
ترەمپ لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە دا کە نەتانیاهۆ شەڕی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات، کە بە وتەی ئەو، "لە ئەم دواییانەدا ٥٢ خۆپیشاندەری بێتاوانی کوشتووە، و لە ٤٧ ساڵی ڕابردوویشدا خەریکی کوشتنی سەربازانی ئەمریکی و کەسانی تر بووە."
سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە تەنها ئەو کەسانە دەبێت دەستگیر بکرێن کە ئێرانیان بەرەو ئەم "خولگەی سەرەولێژەی مەرگ و وێرانکارییە بێپێشینەیە" بردوە، و رەخنەی لەوە گرت کە ئەم کێشەیە دەبوو ساڵانێک لەمەوبەر لەلایەن سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکاوە یەکلا کرابایەوە.