دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی: پرۆسەی دابەشکردنی بەشەئاردی پێنجەم دەستیپێکرد

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی ڕایگەیاند، ڕەزامەندی لەسەر دابەشکردنی پێنجەمین بەشەئاردی ئەمساڵ دراوە و کارەکان بۆ وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان و ناردنی بۆ ئاشەکان دەستیپێکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی 7ـی 2026، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاند، ئەو گەنمەی لە ئێستادا دەکرێتە ئارد، بە تەواوی بەرهەمی خۆماڵیی جوتیارانی هەرێمی کوردستانە و لە چوارچێوەی بەشەخۆراکی مانگانەشدا، بۆ هەر کەسێک بڕی ٩ کیلۆگرام ئارد دابەش دەکرێت.

بەرپرسەکەی وەزارەتی بازرگانی دڵنیایی دایە هاووڵاتییان لەسەر کوالێتیی ئاردەکە و جەختی کردەوە، پێش ئەوەی ڕەوانەی بازاڕ بکرێت، بە دوو شێوازی جیاواز تاقی دەکرێتەوە و ئەگەر نانێکی جوانی لێ دروست نەکرێت، بە هیچ شێوەیەک دابەش ناکرێت. 

ئاماژەی بەوەش دا کە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە، ئاردەکە دەگاتە دەستی تەواوی بریکارەکانی خۆراک و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP