هەرێم نیوز
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا، بڕی بەنزینی نۆرماڵی حکومی بە نرخی ٧٥٠ دینار زیاد بکرێت و نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانیش لە بەنزینخانەکاندا بە ٨٥٠ دینار بۆ هەر لیترێک جێگیر بکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی 7ـی 2026، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، و ڕایگەیاند، ئەم بڕیارە بە مەبەستی دابەزینی نرخی بەنزین لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر شانی هاوڵاتیان دراوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پێویستە تەواوی بەنزینخانەکان پابەندی ئەم نرخە نوێیە بن. هەر بەنزینخانەیەک بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی بە زیاتر لە ٨٥٠ دینار بۆ هەر لیترێک بە شۆفێران بفرۆشێت، ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی توندی یاسایی دەبێتەوە.