هەرێم نیوز
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) دەڵێت، نۆیەمین شەپۆلی هێرشەکانی دژی ئێران بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە.
سێنتکۆم لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ناوەندەکانی فەرماندەیی سەربازی ئێران و پێگەكانی بەرگری ئاسمانی و چاودێری کەناراوەکان، توانا دەریاییەکان، سەكۆكانی هەڵدانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆڕەکانی پەیوەندیی کردووەتە ئامانج، بەمەبەستی لاوازكردنی تواناكانی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان و دەریاوانە مەدەنییەکان کە لە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن.
جەختیشكردووە، سوپای ئەمریکا بە فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لێپرسینەوە لە ئێران دەکات و لەوپەڕی ئامادەباشیدایەو ئامادەیە بۆ دەستوەردان.