دواین هەواڵ

جیهان‌

 23 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێران: ئەمریکا هێرشی کردووەتە سەر وێستگەی ئەتۆمیی دارخوێن

هەرێم نیوز

ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە فەرمی ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی دروستکردنی وێستگەی ئەتۆمیی "دارخوێن" لە ناوخۆی وڵاتەکەیدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ـی 7ـی 2026، ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە هێرشکردنە سەر دامەزراوەیەکی ئەتۆمیی ئاشتیخواز کە لە ژێر چاودێریی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکاندایە، "تاوانێکی ئاشکرایە لە دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان".

پێشتر بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایانگەیاندبوو کە دروستکردنی ئەم وێستگە ئەتۆمییە نوێیە ٣٠٠ مێگاواتییە کە بە وێستگەی "کارون" دەناسرێت و دەکەوێتە ناوچەی دارخوێن لە سنووری شارستانی شادگان لە پارێزگای خوزستان، حەوت ساڵ دەخایەنێت و تێچووەکەی نزیکەی دوو ملیار دۆلار دەبێت. 

ئەم هێرشە ڕاستەوخۆیەی ئەمریکا بۆ سەر ناوخۆی خاکی ئێران، دوای پەرەسەندنی خێرای گرژییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو و کوژرانی سەربازانی ئەمریکا دێت لە ناوچەکەدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP