هەرێم نیوز
بارزانی و باڵیۆزی ڕووسیا پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و مۆسکۆیان تاوتوێ کرد.
ڕۆژی دووشەممە، 22ـی 6ـی 2026، لە پیرمام، بارزانی پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد، و لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران.
لەو دیدارەدا کە ماکسیم ڕۆبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق ستایشی هەڵوێست و دانبەخۆداگرتنی سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستانی کرد بەرامبەر بەو شەڕ و گرژییانەی لەم دواییەدا لە ناوچەکەدا ڕوویان داوە.
لەم دیدارەدا هەروەها تیشک خرایە سەر بارودۆخی سووریا، پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی تازەی عێراقی فیدڕاڵ، لەگەڵ پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان.
هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕووسیا کردەوە.