دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

ترەمپ: ئەگەر ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوکی بدات ئەوا دۆزەخیان نیشان دەدرێت

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت، ئەمەریکا هیچ وەبەرهێنانێک لە ئێران ناکات و جەختیش دەکاتەوە کە ڕێککەوتنی نوێی نێوانیان گەرەنتی ئەوە دەکات تاران هەرگیز نەتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی 6ـی 2026، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی گروپی حەوت لە فەرەنسا، دۆناڵد ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، پڕۆسەی ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران خەریکە دەچێتە قۆناغی دووەمەوە و بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانەیان وەسف کرد.

سەرۆکی ئەمەریکا هۆشدارییەکی توندی دایە تاران و گوتی، ئەگەر ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوکی بدات، ڕووبەڕووی کاردانەوەی توند دەبێتەوە. ترامپ جەختی کردەوە کە ستراتیژیی وڵاتەکەی لەو ڕێککەوتنەدا ڕوونە و بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە ئێران نادرێت ببێتە خاوەنی توانای ئەتۆمی سەربازی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP