دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

جەی دی ڤانس: گەرووی هورمزمان کردەوە و هەنگاوی دیکەش بۆ ئاشتی دەنین

هەرێم نیوز

دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان ئەمەریکا و ئێران بە نێوەندگیریی پاکستان و قەتەر، لە شاری بورگن شتوکی سویسرا دەستی پێ کرد، کە تێیدا جەی دی ڤانس سەرۆکایەتیی شاندی ئەمەریکا و محەمەد باقر قالیباف سەرۆکایەتیی شاندی ئێران دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ـی 6ـی 2026، میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە، لەم گەڕەی دانوستانانەدا پرسە هەستیارەکانی وەک شەڕی لوبنان و دۆخی گەرووی هورمز تاوتوێ دەکرێن. 

جەی دی ڤانس، سەرۆکی شاندی ئەمەریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەوەی ئەمڕۆ لێرەیە بەرهەمی سەرکردایەتیی دۆناڵد ترەمپە و ئاماژەی بەوە کرد، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا بەرەوپێشچوونی زۆر باشیان بەدەستهێناوە.

ڤانس جەختی کردەوە، گەرووی هورمزیان بەڕووی هاتوچۆدا کردووەتەوە و هەنگاوی دیکەش دەنێن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.

 ناوبراو وتیشی، سەرۆک ترەمپ پابەندە بە ئاگربەستێکی هەمەلایەنە لە ناوچەکەدا و ئامانجیان ئەوەیە ئاشتی لەنێوان ئێران و وڵاتانی ناوچەکەدا هەبێت. 

هاوکات جێگری سەرۆکی ئەمەریکا پێشبینیی ئەوەی کرد کە ئیسرائیل و حزبوڵا بگەنە ڕێککەوتنێکی کۆتایی و ڕایگەیاند، ئەگەر نیازپاکی هەبێت، ئەم گفتوگۆیانە ئەنجامی ئەرێنییان دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP