هەرێم نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆک ترەمپ بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا کۆبووەوە.
ئەمڕۆ هەینی، 17ـی 4ـی 2026، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمریکا، دوایین پێشهاتەکانی سووریا و ڕەوشی کورد لەو وڵاتە تاوتوێ کران.
هەردوولا بیروڕایان گۆڕییەوە دەربارەی پەرەسەندنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێکەوتەکانی شەڕ لەسەر ئاسایشی ناوچەکە.
بەشێکی تری کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بۆ قسەکردن لەسەر کاریگەرییەکانی شەڕ لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی و تۆم باراک جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگیی بەردەوام کردەوە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا، بە تایبەت لەم قۆناغە هەستیارەی کە ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت.