دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

هێزێکی ئاسمانیی تۆکمە لەسەر ئاو؛ ئەمریکا فڕۆکەی "ستێڵس" بۆ گەمارۆدانی دەریایی جێگیر دەکات

هەرێم نیوز

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی گەمارۆی دەریایی لە دەریای عەرەب ڕاگەیاند و بۆ ئەو مەبەستەش کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "ئەبراهام لینکۆڵن"ی ڕەوانەی ناوچەکە کردووە.

ئەمڕۆ هەینی، 17ـی 4ـی 2026، سێنتکۆم زنجیرەیەک وێنەی نوێی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئامادەباشیی هێزە ئاسمانییە جێگیرکراوەکانی سەر کەشتییەکە نیشان دەدات.

ئەم هێزە ئاسمانییە برێتییە لە پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیای سەربازیی ئەمریکا، لەوانە:
هەشت فڕۆکەی جەنگیی ستێڵس: لە جۆری F-35C کە پێشکەوتووترین فڕۆکەی جەنگیی جیهانن.
هێرشی ئەلیکترۆنی: فڕۆکەی EA-18G بۆ پەکخستنی سیستەمە ئەلیکترۆنییەکانی دوژمن.

فەرماندەیی و چاودێری: فڕۆکەکانی E-2D بۆ چاودێریکردنی وردی ئاسمان و دەریا.

پاڵپشتی لۆجستی: هێلیکۆپتەرەکانی MH-60 و فڕۆکەکانی CMV-22B Ospreys.

ئەم جووڵەیەی سێنتکۆم لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە ناوچەکەدا بەردەوامن و واشنتن دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم گەمارۆ دەریاییەوە کۆنترۆڵی تەواوی ڕێڕەوە ئاوییەکان بکات و ڕێگری لە هەر جووڵەیەکی سەربازیی نەیارەکانی بکات.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP