دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: ئێران دەیەوێت دووبارە گەرووی هورمز دابخاتەوە

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، کە سەرەڕای ئەوەی گفتوگۆکانیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بەباشی بەڕێوەدەچن، بەڵام هۆشداری دەدات کە تاران دەیەوێت دووبارە گەرووی هورمز دابخاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 18ـی 4ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و تاران ڕایگەیاند، کە لە ماوەی ٤٧ ساڵی ڕابردوودا هیچ لایەنێک وەک ئەو ڕووبەڕووی ئێران نەبووەتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا لە میانی لێدوانەکەیدا، ئاماژەی بە کاریگەرییەکانی کوژرانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران کرد و ڕوونیکردەوە: "ئەگەر قاسم سولەیمانی لە ژیاندا بووایە، ئەوا ئێستا ئێرانێکی دیکە هەبوو."

سەبارەت بە دۆخی ئەمنیی گەرووی هورمز و هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە ئێران ناتوانێت هەڕەشە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکات. ناوبراو هەرچەندە دووپاتی کردەوە کە پێی وایە تاران دەیەوێت دووبارە گەرووەکە دابخاتەوە، بەڵام ئاشکراشی کرد کە ئەمڕۆ زانیاریی نوێی لەبارەی دۆخی گەرووی هورمزەوە پێ دەگات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP