دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

موجتەبا خامنەیی: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانمان وەک بروسکە بەسەر ئەمریکادا دەبارێن

هەرێم نیوز

ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی سوپای وڵاتەکەیەوە، هۆشداری توند دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل و ڕایدەگەیەنێت، هێزە چەکدارەکانیان زەلیلیی دوژمنانیان بۆ جیهان ئاشکرا کردووە.

موجتەبا خامنەیی، ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە پەیامێکدا بەبۆنەی ڕۆژی (٢٩ی فەروەردین) ڕایگەیاند: "سوپای ئیسلام ئێستا ئازایانە بەرگری لەو ئاو و خاک و ئاڵایە دەکات کە هی خۆیەتی." ئاماژەی بەوەش کرد کە سوپا توانیویەتی لاوازیی ئەو هێزانە بۆ جیهان دەربخات کە بە وتەی ئەو

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، خامنەیی تیشکی خستە سەر توانای سەربازیی وڵاتەکەی و وتی: "فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپا وەک بروسکە بەسەر تاوانبارانی ئەمریکا و زایۆنیستدا دەبارێن." هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە هێزە دەریاییەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ ئەوەی "تامی تاڵیی شکستی نوێ بە دوژمنان بچێژێنن."
ڕابەری باڵای ئێران ستایشی هەماهەنگیی نێوان سوپا و هێزە چەکدارەکانی دیکەی ئێرانی کرد و ڕایگەیاند، ئەم هێزانە پێکەوە بەرپەرچی هەر جۆرە هەڕەشەیەک دەدەنەوە کە بکرێتە سەر سەروەریی خاکی ئێران.

ئەم پەیامە توندەی موجتەبا خامنەیی لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە ناوچەکە، بەتایبەت لە دەریای سوور و گەرووی هورمز، گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار و جەنگی میدیایی نێوان تاران و واشنتن بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP