هەرێم نیوز
کۆبوونەوەی بڕیارلێدراوی ئەمشەوی لایەنەکانی ناو "چوارچێوەی هەماهەنگی" دواخراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی 4ـی 2026، بڕیار بوو سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی گرنگ و نائاسایی ئەنجام بدەن بۆ تاووتوێکردنی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.
تاوەکو ئێستا هۆکاری فەرمیی دواخستنی کۆبوونەوەکە ڕانەگەیەندراوە، بەڵام چاودێران پێیان وایە بەهۆی قووڵی ناکۆکیی نێوان لایەنەکان لەسەر هەندێک پرسی هەستیاری پەیوەست بە پەیوەندییەکانی دەرەوە و دۆخی ناوخۆیی عێراق، نەتوانراوە ئەمشەو کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت.
ئەم دواخستنە لە کاتێکدایە کە عێراق و ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕن و چاوەڕوان دەکرا چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوێستی فەرمیی خۆی لەسەر چەند پرسێکی گرنگ ڕابگەیەنێت.