هەرێم نیوز
ڕۆژنامەی "واشنتن پۆست" ئاشکرای دەکات کە کەشتییە جەنگییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێگرییان لە چەند کەشتییەکی بازرگانیی ئێران کردووە و ناچاریان کردوون بگەڕێنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی 4ـی 2026، ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە زاری بەرپرسانی باڵای ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە گەرووی هورمز 6 کەشتیی بازرگانییان تێپەڕاندووە کە لە بەندەرەکانی ئێرانەوە بەڕێکەوتبوون، و ڕێگەی تێپەڕبوونیان پێنەداون و ناچاریان کردوون بگەڕێنەوە دواوە.
ئەم پێشهاتە مەترسیدارە دوای تەنها چەند کاتژمێرێک دێت لە بڕیارەکەی سێنتکۆم بۆ بڵاوکردنەوەی 3 هەزار و 500 سەربازی مارێنز بە مەبەستی گەمارۆدانی دەریایی ئێران.
چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم هەنگاوە گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران دەباتە قۆناغێکی نوێ و مەترسیی پێکدادانی سەربازیی ڕاستەوخۆ لە ئاوەکانی کەنداودا زیاتر دەکات.