دواین هەواڵ

جیهان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتن: لەگەڵ لوبنان هاوڕاین لەسەر دوورخستنەوەی هێزەکانی نزیک لە ئێران

 هەرێم نیوز

باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتن ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ لایەنی لوبنانی هاوڕان لەسەر ڕزگارکردنی ئەو وڵاتە لەو هێزانەی کە وەک داگیرکەر وەسفی کردن، کە مەبەست لێی هێزەکانی نزیک لە ئێران و حیزبوڵایە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی 4ـی 2026، یەحیێل لایتەر، باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتن ڕایگەیاند، دەبێت جیاوازیی گەورە لەنێوان ئێران و لوبنان بکرێت. ئاماژەی بەوەش کردووە، حیزبوڵا لە ئێستادا لە لاوازترین دۆخی خۆیدایە و حکومەتی لوبنانیش هیچ وەڵامێکی بۆ ڕەتکردنەوەی دانوستان لەلایەن ئەو هێزەوە نەبووە.

لایتەر جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بە لایەنی لوبنانییان ڕاگەیاندووە، پاراستنی ئاسایشی کەسانی مەدەنی بە هیچ شێوەیەک قابیلی دانوستان نییە.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکە بەردەوامن و ئیسرائیل دەیەوێت لە ڕێگەی فشارەکانەوە کاریگەریی چەکدارەکانی نزیک لە تاران لەناو خاکی لوبناندا کەم بکاتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP