دواین هەواڵ

ئابوری‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی کاتی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی ئاشکرا کرد

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، مووچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی 4ـی 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە ڕۆژی پێنجشەممە (16ـی 4ـی 2026)، مووچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی گرێبەست لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هاوکات لە هەمان ڕۆژدا، مووچەی مانگی ئازاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەش دابەش دەکرێت کە لە دوای بەرواری (1ـی 7ـی 2024)ـەوە بە شێوەی گرێبەست یان هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە شایستە داراییەکانی ئەو چینە لە فەرمانبەران و مامۆستایانە، لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP